بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە لێدوانێک بۆ کەناڵی سیئێنئێن، سەبارەت بە مەترسیی شەڕ و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، وتی: بە بڕوای من شەڕ ناچارەکی نییە و دەکرێ پێشی پێ بگیرێت و پاشان من نیگەرانی شەڕ نیم، چونکە ئێمە تەواو بۆی ئامادەین و بگرە زیاتر لە شەڕی 12 ڕۆژە ئامادەین. بێگومان باشترین ڕێگەی پێشگری لە شەڕ، ئامادەیی بۆ شەڕە. هەڵبەت ئەوە بەو مانایە نییە کە ئێمە خوازیاری شەڕین، بەڵکوو دەمانەوێ پێش بە شەڕ بگرین. نیگەرانیی من لێکدانەوەی هەڵە و هەڵمەتی سەربازی بەپێی زانیاریی هەڵەیە. لامان ڕوونە کە هەندێک باڵ و لایەن دەیانەوێ لە پێناو بەرژەوەندیی خۆیان، سەرۆککۆماری ترامپ بە ئاراستەی شەڕێکدا ببەن و دڵنیام کە ترامپ هێندە ژیر و هوشیارە کە بڕیاری دروست بدات.
عێراقچی لەبارەی ویستی گفتوگۆ و دانوستانی ڕاستەوخۆ لەبارەی ئەمریکاوە، جەختی کرد: دانوستانی مانادار دەبێ بەپێی متمانە بێت و بەداخەوە ئێمە متمانەمان بە ئەمریکا نەماوە و هۆکارەشی دیارە. چونکە ئێمە لە 2015دا گەیشتینە ڕێککەوتنی بەرجام، بەڵام ئەمریکا بەبێ هیچ بەها و پاساودانێک لەو ڕێککەوتنە کشایەوە. یان لە ساڵی ڕابردوودا لە میانەی دانوستانەکان لەگەڵ واشنتۆن لە لایەن ئیسرائیلەوە و پاشان ئەمریکاوە هێرشمان کرایە سەر. کەواتە ئێمە ئەزموونێکی ئیجابی و باشمان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا نییە و بۆ گەیشتن بە دانوستانی ڕاستەقینە، دەبێ ئەو نامتمانەییە چارەسەر بکرێت. بۆ ئەو مەبەستە هەەر ئێستا چەندین وڵاتی ناوچەیی هەوڵی متمانەسازی دەدەن و ئەگەرچی کارێکی دژوارە، بەڵام دەستی پێکردووە و بێگومان ئەگەر تیمی دانوستانکاری ئەمریکا بەپێی لێدوانەکانی ترامپ هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و ژیرانە بۆ ئامانجی پێشگری لە دەستەبەرکردنی چەکی ئەتۆمی بدات، ئەو ڕێککەوتنە مومکینە.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستانی ڕاستەوخۆی تاران و واشنتۆن لە ئەگەری دەستبەرکرانی متمانەسازیی بەرامبەر، ڕوونی کردەوە: ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆبوونی دانوستانەکان فۆڕمەکەی دیاری دەکات، بەڵام لە فۆڕم گرینگتر ناوەڕۆکی دانوستانەکانە و ئێمە پێویستمان بە متمانەیە و ئەگەرچی ڕەنگە هیچکات متمانەی یەکجاری مسۆگەر نەبێت، بەڵام لانیکەمی متمانە پێویستە و هەر ئێستا لەگەڵ وڵاتانی هاوڕێمان لە ناوچەدا هەوڵی گەیشتن بەو ئاستە لە متمانە بۆ دەسپێکی دانوستانەکان دەدەین.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران ئاشکرایشی کرد کە دانوستانەکان لە ئێستادا لە ڕێگەی ناوبژییەکانەوە ئەنجام دەدرێت و لە ڕێگەی ئەوانەوە پەیامەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێت و لام وایە بەو کەمەشەوە، گفتوگۆکان بەهرەی باشیان بووە.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیار لە تایبەمەندییەکانی ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا لە پرسی ئەتۆمیدا، ڕایگەیاند: هەمان ڕێککەوتنێک کە ترامپ اماژەی پێداوە و بڕیارە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و ژیرانە بێت کە گەڕەنتی دەدا ئێران چەکی ئەتۆمی نابێت و تا ئێری ئێمە کێشەیەکمان نییە و بگرە خۆشمان تەرکیزمان لەسەر ئەو ویستەیە و ئامادەین دانوستان بکەین و گەڕەنتی بدەین کە ناوەڕۆکی پلانی ئەتۆمیمان تەواو ئاشتیخوازانەیە و لە بەرامبەردا سەلماندن و دانپێدانانی لایەنی بەرامبەر بە درێژەی پیتاندنی ئاشتیخوازانەی ئێمە، ئیمە خوازیاری هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانین. هەڵبەت بۆ ئەو مەبەستە پێویستە تەرکیزمان لەسەر شتە مومکینەکان بێت و دەرفەتی مسۆگەرکردنی ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و ژیرانە بۆ دەستەبەری دوورەپەرێزی لە چەکی ئەتۆمی نابێ لەدەست نەدەین و بێگومان ئەوە لە کورتخایەندا مومکینە.عەباس عێراقچی لەبارەی پاشهاتەکانی شەڕی ئێران ئەمریکا بۆ ناوچە، هوشداری دا: هەڵگیرسانی شەڕ بێگومان هەڕەشەیەکی گەورە بۆ هەمووان دەبێت و کارەساتێکی بۆ هەمووان لێ دەکەوێتەوە. لە شەڕی پێشوودا هەوڵی زۆرمان دا کە بەستێنی شەڕەکە بە ئێران و ئیسرائیل بەسترابێتەوە، بەڵام ئەگەر شەڕێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەست پێبکات، بە ئاوڕدانەوە لە بەربڵاوێتیی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا، بەشگەلێکی زۆر لە ناوچەکە تێوە دەگلێت و ئەمە مەترسیدارە. دیارە ئێمە ئامادەی هەر جۆرە شیمانەیەکین و بە متمانەی سەدانسەدەوە هێزی چەکداریی ئێمە ئامادە و پڕ چەکە و بگرە زۆر زیاتر لە شەڕی پێشوو.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا سەبارەت بە بشێوییەکانی ئەمدواییەی ئێران، ڕاشیگەیاند: حکوومەتی ئێران خەریکی کاردکردن لەسەر ئەو پرسەیە، بەڵام دەبێ ڕوون بکرێتەوە کە ئێمە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ شایەدی ناڕەزایەتیی ئاشتیخوازانە بوون کە هەندێجار بە ئاراستەی توندوتیژیدا دەچوو، بەڵام کۆنتڕۆڵ دەکرا و دەوڵەت لەگەڵ ناڕازیان گفتوگۆی دەکرد. بەڵام لە 8 تا 10ی ژانڤیە، سێ ڕۆژی زۆر جیاوازمان بوو و بینیمان کە چۆن هێزی چەکداری و تیرۆریستی هاتنە مەیدان و تەقەیان لە هێزی ئەمنی کرد و ئێمە ناچار بووین لە بەرەنگاربوونەوەیان و وەک پێشتریش وتوومە، ئەو سێ ڕۆژە بۆ ئێمە درێژەی شەڕی 12 ڕۆژە بوو و دڵنیاین کە ئەو هەڵمەتە هەڵمەتێکی دەستدرێژانە و ڕێنوێنێکراوە لە لایەن مووسادەوە ىوو. هەڵبەت زۆربەی ئەو کەسانە هەر لە لایەن دەستەودایرەکانی خۆیانەوە دەکرانە ئامانج و دەکوژران، چونکە ترامپ وتبووی ئەگەر کوشتوبڕێک ڕوو بدا دێتە هانایانەوە، هەر بۆیە دەستیان کرد بە بردنە سەری ڕێژەی کوژراوان، بۆ ئەوەی ترامپ هان بدەن بۆ وەڕێخستنی شەڕێکی گەورە و ئەمە پیلانی ئیسرائیلی بوو. دیارە کوژران خەڵکی زۆر دڵتەزێن بووە و دەوڵەتی ئێران ئەوانی بە شەهید ناساندووە، جگە لە کەسانێک کە دەرەوە هاتبوون یان لە دەرەوە فەرمانیان پێ درابوو.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی هەروەها لەبارەی دەستەبەرکردنی دۆسیەی کەسانێک کە دوای بشێوییەکان دەستگیرکراون، وتی: سەرەتا دەبێ بڵێم کە هیچ پلانێک بۆ ئیعدامی دەستگیرکراوان لە ئارادا نییە و ئەوە شتێکە عکە لە دیمانە لەگەڵ فاکسنیوزیشدا وتوومە و لە ئێستادا مافی کەسانی دەستگیرکراوە، ڕەچاوە و دەستبەر دەکرێت.
ناوبراو لە کۆتاییدا باسی لە دەسکەوتەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ترامپ هەمبەر بە سەقامگیری و بەرژەوەندیی خەڵکی ناوچەدا کرد و وتیشی: ئەگەر ڕێککەوین و ئەگەر لێکدانەوە هەڵەکان چارەسەر بکرێن، دەرفەتی گەورە بۆ هاوکاریی ئابووری لە نێوان ئێران و ئەمریکا ساز دەبێت. بۆ نموونە دوای ڕێککەوتنی ەرجام ئێمە خێرا ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ بۆئینگ بۆ کڕینی 80 فرۆکە واژۆ کرد و بەو هۆیە، هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ هاتنی کۆمپانیاگەلی ئەمریکی لە کەرتی وزە و گواستنەوە و کەرتەکانی دیکەدا نییە و وەک دەزانن ئەوە ئەمریکایە ناهێڵێ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ ئێران کار بکات.
Your Comment